بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمەتی بێ بنەما و ڕقاوی دژ بە وڵاتەکەمان لەلایەن بەرپرسێکی سویدییەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە لایەن یاریدەدەری بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆژئاوای ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرپرسی کاتیی کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.
بەرپرسێکی سوید لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتی ڕقەبەرانەی بڵاو کردەوە و ئێران کارگێڕی کاتیی باڵوێزخانەی سویدی لە تاران ئاگادار کردەوە کە ئەمە قبووڵ ناکات.
Your Comment